زمانی کوردی زمانیکە کە جهماوهری کورد وەک زمانی زگماکی پێی دهدوێن. لە روی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانەکانی ھیندوئێرانی کە خۆیان لکێکن لە بنهماڵهی زمانەکانی ھیندوئورووپایی. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە. زمانی کوردی له نێوان زمانه ئێرانیهکان دا له بواری گهورهیی سێیەمین زمانه و دهکهوێته دوای زمانی فارسی و زمانی پەشتوو
شێوەزارەکانی کوردی
وتاری سەرەکی: شێوەزارەکانی زمانی کورد
زمانی کوردی چەند شێوەزاری سەرەکی ھەیە کە جیاوازیی زۆریان ھەیە و زمانناسەکان لە سەر چۆنیەتیی جیاکردنەوەی ئەم شێوەزارانە یەکدەنگ نین. بەڵام زۆربەیان زمانی کوردی بەم چوار دەستەیە دابەش دەکەن:
کوردیی باکووری (ژوورین)
کوردیی ناوەندی
کوردیی باشووری (خوارین)
گۆرانی-زازایی
ھەندێک لە زمانناسان، لۆڕییش وەکوو شێوەزارێکی زمانی کوردی پۆلبەندی دەکەن. ئەگەر چی لۆڕی ژمارەیەکی زۆری وشەی کوردی تێدایە، بەڵام ھێشتاش لێکۆلینەوەیەکی ئەوتۆ لە سەر لۆڕی لە بەر دستدا نییە و ئهم داوایه هێشتا نهسهلماوه.
کوردی Kurdî, Kurdí, Кöрди ترکیه له م وڵا تان به زمانی کوردی قسه ده کرێتئیران |